بۆ ئێمە باشـترینـین؟
سەرەتای کارکردنمان بۆ ساڵی ١٩٩٢ دەگەڕێتەوە، کە تەنها کۆمپانیای بواری دروسـتکردن و ئامادەکردنی تەواوی پارچەکانی بەنزینخانە بووین ئەو کات لە تەواوی هەرێمی کوردسـتانی عراق. لە ماوەی کارکردنمان چەندەها بەنزینخانەمان دروسـتکردووە وە ئامێر و سەرجەم کەرەسـتەکانمان بۆ دابین کردوون. سـتافی کۆمپانیاکەمان بێجگە لە شارەزایی زیاتر لە ٢٧ ساڵی کارکردن، توانیویانە لەڕووی ڕەوشـتی کارکردنەوە بـبن بە جـێگەی متمانەی سەرجەم خاوەن بەنزینخانەکان کە کارمان بۆ کردوون لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردسـتان. ئەمانەی خوارەوە چەند سـیفەتێکی ناسـراوی سـتافەکانمانن:
0+
پڕۆژەی تەواوبوو
0+
بەشـی کارای کۆمپانیا
0+
خاوەن کار و کڕیارەکانمان
پاڵپشـتی و یارمەتی بەردەوام
تیمی بەردەواممان هەیە (٧/٢٤) بۆ یارمەتی دانتان لەهەر کاتێک کە پێویسـتی کرد لە هەموو ڕۆژانی هەفتە و هەموو ڕۆژێک ٢٤ کاتژمـێر لەگەڵتانین.
چارەسـەری زانسـتییانە و داهـێنەرانە
بۆ هەموو کێشـەکانی ئێوەی سـەرقاڵ کردووە، ئێمە چارەسـەری داهـێنەرانەی نوێ و زانسـتییانەمان پێـیە.
لە بناغەوە بۆ کۆتا پارچە
ئێمە تەنها نین، بەڵام ئێمە زۆر جـیاوازیمان هەیە لەگەڵ کۆمـپانیاکانی تر، لە گرینگتریـنیان تەواوکردنی پڕۆژەی دروسـتکردنی بەنزینخانەیە لە پلان دانانەوە بۆ بەسـتانی کۆتا پارچـە بە هەموو کارەکانی شارسـتانی، کارەبایی، ئەلکترۆنی، سـیسـتەمی کۆمـپیوتەری…
ئامانج و کارەکانمان
ئێمە لە کۆمپانیای (هێمن ئۆیڵ) پیشـەکەمان لە کارەوە گۆڕیوە بۆ هـونەر. بۆیە لەلای ئێمە لەگەڵ ئەوەی کە پڕۆژەکانتان لە بواری دروسـت کردن و بەرەوپێـش بردنی بەنزینخانە لە کاتی دیاریکراو بۆ تەواودەکەین، لەهەمان کات ئاسـوودەیی و دڵنیایی تۆشمان مەبەسـتە. ئەمەش لە یەکەم سـاتی کارکردنمان بەدی دەکرێت…

















