لەبارەی ئێمە

بەخـێربێی بۆ سایتی کۆمپانیای هێمن ئۆیڵ

زیاتر لە ٢٧ ساڵ شارەزایی لەبواری دامەزراندنی بەنزینخانە

ئەم کۆمپانیایەمان دامەزراند بۆ پەرەپێدانی زیاتر بە سـیسـتەمی گواسـتنەوەی هێڵی زەمینی و زیاتر فەراهامکردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە هاوڵاتیان پێویسـتیان پێیەتی لە پڕۆژەی دروسـتکردنی بەنزینخانە. بۆیە ئەم کۆمپانیایە لەگەڵ ئەوەی کۆمپانیایەکەی قازانج ویسـتە بەڵام هەردەم پێشـکەش کردنی خـزمەتگوزاری باشـتر بە ئێوەی بەڕێز لەپێش بیرکردنەوە بووە لە قازانج

دامەزرێنەری کۆمپانیا: هـێمن ئازاد صدیق

sign
Video Trigger

مـێژووی کارمان

مـێژووی کاری ئێمە، تەنها مـێژووی تاکەکانی کۆمـپانیاکەمان نیە لە ئەندازیاران، فەرمانبەران و بەڕێوەبەرانی پڕۆژەکان، بەڵکو مـێژووی ئاسـوودەیی هەموو شـۆفێران و خاوەن پڕۆژەکانە

فەرمانەکانمان

کاری ئێمە تەنها زۆری ژمارەی پڕۆژەکانی بەنزینخانە نیە کە لەسەردەسـتی ئەندازیار و شارەزایانی کۆمپانیاکەمان بەئەنجام گەیەندراون، بەڵکو ئاسـوودەیی خاوەن پڕۆژەکان و ئەو هونەرانەی لەناویمان بەکارهـێناون، ئێمەی پێدەناسـرێتەوە وە ئەمانەش لەپێشـینەی کاری ئێمەن

ئامانجــمان

 دروسـتکردنی توانای مرۆیی و شارەزاییەتیە لە سەرجەم بوارەکانی دامەزراندن، بەگەڕخـسـتن، چاککردنەوەی ئامێر… بۆ سەرجەم بەنزینخانەکانی هەرێمی کوردسـتان

0

کۆمپانیاکانی بەرهەمـهێن

0

بەشـەکانی کۆمپانیا

0

خاوەن پڕۆژە و کڕیار

0

شارەزایی بە ساڵ

بۆ ئێمە هەڵدەبژێرن؟

چـۆن ئێمە کاردەکەین لەسـەر پڕۆژەکانـتان؟

چونکە ئێمە بەشـێوەیەکی زانسـتی کار لەسەر پڕۆژەکانتان دەکەین. هەموو هەنگاوەکانی تەواوکردنی پڕۆژەیەک بەشـێوەیەکی زانسـتی دەگرینەبەر:

پلاندانان 20%
دیزاین 20%
دروسـتکردن 40%
تێسـت کردن 20%
01

پاڵپشـتی و یارمەتی بەردەوام

 بۆ یارمەتی دانتان لەهەر کاتێک کە پێویسـتی کرد لە هەموو ڕۆژانی هەفتە و هەموو ڕۆژێک ٢٤ کاتژمـێر لەگەڵتانین

02

ئامێری ئۆریـجـیناڵ

لەلای ئێمە دڵنیابە کە هەموو ئامێرەکان گرێنـتیان هەیە و ١٠٠٪ ئۆریجیناڵن. بەهەمان شـێوەش گرێنتی ١٠٠٪ ی بەسـتان و کارپێکردنیان دەکەین. ئەمە بێجـگە لە کردنەوەی خولی فێربوون بۆ ئەندامانی سـتافی کڕیارانمان

03

تەواوکردنی پڕۆژەکان لە کاتی دیاریکراو

تەواوکردنی پڕۆژەکان لەکاتی خۆیـدا، بەهەموو کارەکان و هـێنانی تەواوی ئامێر و پارچەکان لە کۆمپانیا بەناوبەنگەکانی ئەو بوارە لەگەڵ ئاگادارکردنەوە و پێدانی بەرچاو ڕوونی سات بە ساتی گۆڕانکارییەکان بە خاوەنی پڕۆژە لەلایەن بەشی بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان لەکۆمپانیاکەمانەوە دەبێت

04

ئەندامانی تیمەکانمان خاوەن شارەزای و پسـپۆڕین

شارەزایی زیاتر لە ٢٧ ساڵ کارکردن و خاوەنی چەندەها بڕوانامەی لۆکاڵی و نێودەوڵەتین. هەموو ئەمانە دەخەینە بەردەسـت ئێوە بۆ ئەوەی زیاتر ئاسـودەتربن لەگەڵ ئێمە

ئەندازیاران و شـارەزایانمان

ئەندامانی کۆمپانیا

سـتافی ئەندازیاران و پسـپۆڕانمان شارەزایی زیاتر لە ٢٧ ساڵ لە هەموو بوارەکانی دروسـتکردن و چاککردنەوەی بەنزینخانە و ئامێرەکانی، دەخەنە بەردەسـتی ئێوە و بە گرێنتی کارەکانیان ئەنجام دەدەن.